ئابوری

تەیف سامی بە سێ مەرج مووچەی مانگی یەک دەنێرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دارایی عێراق ژمارەیەك داواكاری خستوووەتە بەردەم شاندی هەرێم بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ.

میدیای یەکێتیی ڕایگەیاندووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە، هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە رادەستکردنی بڕی لە 50٪ـی داهاتی نانەوتی، لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆران بە "یو پی ئێنەوە" و هەروەها ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڵام لە کاتی خۆیدا.

بەپێی زانیارییەکان لیستی مووچەی مانگی 1ـى مووچەخۆران، هیچ کێشەیەکی نیە و مووچەخۆران یو پی ئێنیان هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەیەکی کەم مووچەخۆر یو پی ئێنیان نییە، ئەویش ئەوانەن کە لە دەرەوەی وڵاتن، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە مووچەکانیان دەبڕدرێت.

10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.