تەیف سامی بۆ ئاوات جەناب: باسی مووچەی مانگی 12 مەكەن، ناردوومانە
نها نیوز – هەواڵەکان
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، مووچەی مانگی یەك دەنێرن و كێشەی مووچە چارەسەر دەكەن دەبێت هەرێمیش "ئیلتیزام" بكەن، داهاتی ناوخۆو، "میزان موراجەعە" لەكاتی خۆی بنێرن، وتوشیەتی کە باسی مووچەی مانگی 12 نەكەن "چونكە ناردومانە و تەواو".
سەچاروەیەك لە وەفدی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە میدیاکانی راگەیاند "تەیف سامی وتویەتی؛ بەهیچ شێوەیەك باسی مووچەی مانگی (12)ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەكەن، چونكە ناردومانە و لای خۆتانە و بیدەن".
تەیف سامی ئاماژەی بەوەشكردووە "هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین و مووچەی مانگی یەكی 2025 دەنێرین، بەڵام دەبێت ئێوەش ئیلتیزام بكەن بەتایبەت دەبێت لەكاتی خۆی داهاتی 50%ی دامەزراوە فیدراڵیەكان بنێرن. لەگەڵ میزان موراجەعە لەكاتی خۆیداو بێكێشە بنێرن. هەروەها تەوتینی مووچەی مووچەخۆران بكەن".
وتوشیەتی "دەبێت هەموو فەرمانبەرێك (UPN)ی خۆی هەبێت ئەوەی (UPN)ی نەبێت و بایۆمەتری نەبێت مووچە وەرناگرێت. هەروەها ئەوەی تەمەنی (60) ساڵ بێت یەكسەر خانەنشین دەكرێت".
بڕیارە بۆ چارەسەری كێشەی لیستی موچەی مانگی یەكی 2025، وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی درایی عێراق سبەینێ سەردانی هەولێر بكەن، بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەك و چاككردنی لیستی مووچەی خانەنشینان، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنی (60) ساڵە خانەنشین بكرێن پێشتر تا تەمەنی (63) ساڵی خانەنشین دەكرا، واتا دەبێت لەماوەیەكی كەمدا (60 ، 60، 62، 63) خانەنشین بكرێن.
هاوکات ئەو لیستە مووچەیەی بۆ مانگی یەك ئامادە دەكرێت دەبێتە بنەما بۆ 12 مانگەكەی 2025 بۆیە وەفدێكی تەكنیكی وورد دێنە هەولێر بۆ وردبینیكردنی تەواوەتی لیستی مووچە، ئەو كەسانەشی خانەنشیندەكرێن مووچەی 12 مانگیان بۆ خەرجدەكرێت.
|