دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ڕاگەیاند
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی بۆ مانگی یەکی 2025 ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەەوە و تێیدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئێستا کە مانگی یەکە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە وەزارەتەکە داوای لە "یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەت و قایمقامیەت و دەستەکانی سەر بە وەزارەتێک کردووە، نوێنەرە ڕێگەپێدراوەکانیان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و ئەندامەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە مووچەی فەرمانبەران و ئەندامەکانیان". خشتەی دارایی مانگانە کە لەلایەن ئەوانەوە پەسەندکراوە و هەموو پێداویستییە داراییە پێویستەکان جێبەجێ دەکات.
|