لیستی مووچەی مانگی یەک گۆڕاو بەسیستەمێکی جیاواز رەوانەی بەغدا دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
هەرچەندە مووچەی مانگی 12 دابەشنەکراوە، بەڵام بە سیستمێکی جیاواز لیستی مووچەی مانگی یەک رەوانەی بەغدا دەکرێت، بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی "مووچەی مانگی یەک بە شێوازی دیجیتاڵی رەوانەی بەغدا دەکرێت".
دانا عەلی، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی وتی "ماوەی هەفتەیەکە کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکەن و لیستی مووچەی ئەم مانگە بەشێوازی دیجیتاڵی رەوانەی بەغدا دەکرێت".
ناوبراو وتیشی "لیستی مووچەی مانگی یەک بەشێوازی یەکگرتووی دیجیتاڵی کە بە "پایڕۆڵ" ناسراوە، لیستەکە ئامادە دەکرێت".
بەڕێوەبەری ژمێریاری کشتوکاڵی سلێمانی باسی لەوەشکرد، دوێنێ هەینی و ئەمڕۆ شەممە سەرەڕای پشوو، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکان بوون و دەیانەوێت بەزووترین کات تەواوی بکەن، دەشڵێت "دەمانەوێت دڵنیابینەوە لە تۆمارکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم".
|