ئابوری

کێشەی مووچە جارێکی دیکە بەپەلە وەفدەکەی هەرێم دەباتەوە بەغدا

نها نیوز - هەواڵەکان

میدیای پارتی بڵاویکردەوە،‌ هەفتەی داهاتوو وه‌فدێك لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا دەکات ‌بۆ پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم.

میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای نێو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "بڕیاربوو وه‌فده‌كه‌ ئەمڕۆ سەردانی بەغدا بکات، بەڵام پێشتر راگەیه‌ندرا کە دواخراوە بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو".
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، وه‌فده‌كه‌ پێکهاتون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم‌و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
 
ئەوەشی وتووە "سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدایە، بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سەردانەکە ئەنجامی گفتوگۆکانی مانگی 12ی ساڵی رابردووە".
 
میدیای پارتی ئەوەشی خستووەتە روو، هەرچەندە رۆژی دووشەممە دیاریکراوە بۆ سەردانی وه‌فدى هەرێم، بەڵام ئەگەر هەیە رۆژەکە جارێکی دیکە دوابخرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ پێشه‌وا هه‌ورامانى وته‌بێژى حكومه‌تى کاربەڕێکەر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ چونى وه‌فدى دانوستانكارى هه‌رێم بۆ به‌غدا و هیچ به‌رنامه‌یه‌كیشیان نییه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.