پەرلەمانتارێکی پارتی: بەغدا نازانێت کوردی بخوێنێتەوە بۆیە گرفت بۆ مووچە دروستبووە
نها نیوز – هەواڵەکان
پەرلەمانتارێکی پارتی لە عێراق کێشەی و گرفتی قوڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ناوی زۆربەی موچەخۆرانی هەرێم کوردییە و ئەوان نازانن بیخوێننەوە.
یادگار مەحمود، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند "عێراق خوڵقێنەری کێشە داراییەکانی هەرێمە و نیەتی نییە مومارەسەی فیدراڵییەت بکات. عێراق لە 2014ەوە مووچە و بودجەی هەرێمی بڕیووە، کەچی کاتێک موسڵ لەژێر کۆنترۆڵی داعش دا بوو مووچەی ئەو پارێزگایەی رەوانە دەکرد".
ناوبراو باس لەوەش دەکات، لیستی ناوی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا کراوە و ناوەکان زۆربەیان کوردین، "ئەوان نازانن بیخوێننەوە، چونکە ئێمە ناوی ئەحمەد و فاتیمە و حسێنمان کەمە، کەچی گرفت دروست دەکەن. یاخود لەسەر سپێڵی ناوەکان گرفت دروست دەکەن".
|