بەغدا نرخی دەرهێنان و بەرمیلێک نەوتی بە 16 دۆلار دیاریکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسایی بودجەی تایبەت بە هەناردەکردەوەی نەوتی هەرێم کۆتایی هات و لەوبارەیەوە ئەندامێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق زانیاری ئاشکرا دەکات.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی بە نها نیوز دەڵێت "خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای بوجە کۆتای هات".
ناوبراو ئاشکراشیکرد "بەپێی هەموارەکە نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت بە 16 دۆلار دیاری دەکرێت".
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند "تاوەکو جیهەتی راوێژی تایبەتمەند دوای 60 رۆژ لە جێبەجێبوونی یاساکە نرخی دەرهێنان گواستنەوە بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا دیاریدەکات".
|