دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
هەفتەی داهاتوو هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بەمیدیای پارتی راگەیاند "هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی هاوکاری دارایی مانگی 12ـی ساڵی 2024 بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت".
هاوکات بڕی هاوکارییەکە بۆ هەر پێشمەرگەیەک لەنێوان 289 هەزار بۆ 310 هەزار دینار دەبێت.
جێی ئاماژەیە، هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی و لۆجیستیی مانگانە هاوکاری دارایی بە سەرووی 50 هەزار پێشمەرگە دەدات، تاوەکو 01-01-2026 پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
|