نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرای دەکات، لەلایەن تەیف سامییەوە کۆنوسێک بۆ مەسرور بازرانی کراوە تاوەکو پێش سەریساڵ مووچە دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان بە میدیاکانی وت "دواى گفتگۆیەکى دوورودرێژ لەگەڵ بەغدا ئەو بڕە پارەیەیى لە بەغداوە هاتووە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە کۆنوسێک بۆ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان گەڵاڵەکراوە تاوەکو بەگوێرەى ئەو کۆنوسە مووچە پێش سەریساڵ دابەش بکرێت".
وتیشی "پێش سێشەممە ئەگەر مەسرور بارزانى بڕیار بدات، مووچە دابەشدەکرێت".
بەگوێرەى یاساى ژمیڕیارى حکومى عێراقى کە هەرێمى کوردستانیش پەیڕەوى دەکات ساڵى دارایى کۆتایى هاتووە، لەدواهەمین راگەیانراوى وەزارەتى دارایى عێراق کە بڵاویکردووەتەوە عێراق بۆ ساڵى دارایى 2024 بۆ مووچە 10 تریلیۆن و 910 ملیار و 261 ملیۆن و 957 هەزار زياتریان بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە.
لای خۆشیەوە د. نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوە کرد تەنها وەزارەتى دارایى دەزانێت مووچەکانى مانگى تشرینى دووەم و کانوونى یەکەم چیان لێدێت.
هاوتاکەشى لە لیژنەى ئابوورى پەرلەمان سۆران عومەر زانیارى مووچەى ئەو دوو مانگانەى لانەبوو، پێىوابوو ئەو دوو مووچەیە تەنها وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێمى کوردستان دەتوانن یەکلاییان بکەنەوە، ناوبراو دەڵێت "لەکاتێکدا ساڵى دارایى دادەخرێت نازانین چارەنووسى ئەو دوو مووچەیە چى لێدێت".