مووچەی مانگەکانی 11 و 12 سپێردرا بە ساڵی نوێ
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای سێ ڕۆژ مانەوەیان لە بەغدا شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم گەڕایەوە هەولێر و کۆبونەوەکانیان هیچ ئەنجامێکی دڵخۆشکەری نەبووە بۆ مووچەکانی مانگی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیاریەکان ئەو شاندەی وهزارهتی دارایی و ئابوری ههرێمی كوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی بەغدایانکرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەوە سەبارەت بە كێشه تهكنیهكانی موچهی موچهخۆران، بەبێ گەیشتنە ڕێککەوتن گەڕاونەتەوە و لە بەغدا پێیان ڕاگەیاندوون کێشەی مووچە و چارەسەرکردنی لەلای تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە.
|