ئەمڕۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 یەکلا دەبێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
شەوی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لەسەر کێشەکانی تایبەت بە مووچەی مانگەکانی 11 و 12 گەیشتە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو 21-12-2024، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
شاندەکە پێکهاتوون لە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی وەزارەتەکە، هەروەها لیستی مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خۆی بردووەتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکات.
چاوەرواندەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 یەکلای ببێتەوە.
|