نها نیوز - هەواڵەکان
بریکاری وەزیری دارایی عێراق ئاشکرایکرد، بەرەو ئەوە دەڕۆن كێشە هونەرییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆتاییان پێبهێنن و نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن.
رێباز حەملان، بریكاری وەزیری دارایی عێراق راگەیاندراوێكی لەبارەی كۆتایی هاتنی كارەكانی لیژنەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێم بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە، هەرێم و بەغدا بەرەو كۆتایی پێهێنانی كێشە هونەرییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەرۆن.
دەقی ڕاگەیاندراوەكەی بریكاری وەزیری دارایی عێراق:
لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15
بەرێز وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.
تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە
وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە، بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن.
بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت …
رێباز حملان
وەکیلی وەزارەتی دارایی عێراق