سەرچاوەیەک لەدارایی هەرێم: پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی 11 دابەشدەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی رایگەیاند، چاوەڕێی گواستنەوەی گوژمەیەکی دیکە پارە دەکەن، دهشڵێت "پێش سەری ساڵ، موچەی مانگی 11 دابەشدەکرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بهمیدیاى نزیك له پارتى دەڵێت "چاوەڕێین گواستنەوەی 430 ملیارەکە بکرێت بۆ ئەوەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 11ش بکەین".
دەشڵێت "ئەگەر بەغدا ئەو 430 ملیار دینارەی نەگواستەوە بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى مووچە، ئەوا لەداهاتی ناوخۆ ئەو کورتهێنانە پڕدەکەینەوەو مووچە دابەشدەکەین".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر 430 ملیارەکەش نەگواسترایەوە، ئەوە پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی 11 دابەشدەکرێت، لیستی مووچەی مانگی 12 لە وردبینی ژمێرکاریدایە و ئەگەری هەیە پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی 12ش دابەشبکرێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕی 631 ملیارو 335 ملیۆن دینار لەکۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، بەڵام نزیکەی 300 ملیار کورتهێنان هەیە.
|