ئابوری

خشتەی مووچەی مانگی 10 بڵاوکرایەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەریمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەریمی کردستان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێ شەممە ( 2024/12/17 ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی دوو شەممە ( 2024/12/23 ) کۆتایی دێت.

 ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئەو بڕە پارەیەی کە لەتەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە ( مناقلة ) ی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.

دەشڵێت: " تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (مانگی 11 ) کەلەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، هەر فەرمانبەرو مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لەفەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.

2024-12-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.