ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی دوێنێ حکومەتی کاربەڕێکەر ئاشکرایکرد، ڕۆژی 17ـی 12ـی ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی مووچەدەکریت، بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم بڵاوبکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ لیستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوبکردێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی بیر لەوەدەکاتەوە دابەشکردنی مووچە بەچەند ڕۆژ ئەنجامبدرێت، دوای ئەوە ڕاستەوخۆ لیستەکە بڵاودەکرێتەوە.
دوای ئەوەی شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدادیان کرد و لەگەڵ وەزیری دارایی و بەرپرسان کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بەوتەی بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.
بڕیارە رۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بکرێت و، لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی دیكەش بە زووترین کات دابەشدەکرێت.
|