تەیف سامی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 11ـی دا
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی لەگەڵ شاندی هەرێم رێککەوتووە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 11.
ئەمڕۆ لەمیانی راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد "وەزیری دارایی لەگەڵ شاندی هەرێم رێککەوتووە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 11".
وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەش کرد، لەمڕۆوە پارەی مووچەی مانگی 11ـی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "وەزارەتی دارایی عێراق جەختیکردووەتەوە دەبێت هەرێمی کوردستان پابەند بێت دابەشکردنی مووچەی مانگی 10".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رۆژى سێشەممەوە دەست بەدابەشکردنى مووچەی مانگی 10 دەکرێت و هەر کاتێک پارەى دیکە لە بەغداوە هات، مووچەى مانگەکانى تریش دابەش دەکرێت.
|