(بەغداد ئەلیوم): بەغدا مووچەی مانگی 11ش دەنێرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، بەغدا دوای ناردنی 430 ملیار دینار بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە، ئەمڕۆ 795 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەی مانگی 11 دەنێرێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" كە لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراو بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 430 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم.
بەوتەی سەرچاوەکە بێت "هەر ئەمڕۆ بەغدا بڕی 795 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت".
بەپێی هەواڵەكە، دوای ناردنی ئەو گوژمە پارانە، كورتهێنان لە مووچەدا تەنیا 100 ملیار دینار دەبێت و پێویستە حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم خۆی ئەو كورتهێنانە پڕ بكاتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی بۆ "بەغداد ئەلیەوم" قسەی کردووە باسی لەوەشکردووە، حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكاتەوە و دوای ئەوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 كۆتایی هات، خشتەی مووچەی مانگی 11ش بڵاودەكاتەوە.
|