ئابوری

نرخی نەوت کەمێک بەرز بویەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

نرخی نەوت بەرزبووەوە، پێشبینیش دەکرێت خواست لە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاو لە جیهاندا زیاد ببێت، دوابەدوای ڕاگەیاندنی سیاسەتی دراوی پەکین بۆ هاندانی گەشەی ئابووری لە چین.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 36 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 0.5% و گەیشتووەتە 72.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 36 سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 0.5% و گەیشتووەتە 68.95 دۆلار.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە وڵاتی چین ڕۆژی دووشەممە، ڕایگەیاند، کە لە ساڵی 2025دا سیاسەتێکی دراوی "بە شێوەیەکی گونجاو" دەگرێتەبەر لە کاتێکدا پەکین هەوڵدەدات ئابووری وڵاتەکەی هان بدات بە یەکەم سووککردنی هەڵوێستەکەی لە ماوەی 14 ساڵدا.

هاوردەی نەوتی خاوی چین لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بۆ یەکەمجار لە ماوەی حەوت مانگدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 14% زیادیکردووە.

2024-12-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.