ئابوری

وادەی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە راگەیەندرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیای فەڕەنسی رەوانەی کوردستان کراوە، ئاماژەكان زۆرن ساڵی نوێ لەرێگەی سۆمۆوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ لەگەڵ د. یان بڕیم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان كۆبووەتەوە. پاش کۆبونەوەکە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا باس لەوە دەكات، وەزیر لەم دیدارەدا سوپاسی پاڵپشتی و هەوڵەکانی حکومەتی فەرەنسا كردووە بۆ خێرا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، كە بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسەوە، لە 25ی ئازاری 2023وە راوەستاوە.

"هەر لە راگەیەندراوەکەدا کەمال محەمەد ئاشکرایکردووە "لە ساڵی نوێ ئاماژەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆ زۆرن".

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژە بەوە دەکات کە لەئێستادا لە قۆناغی هەموارکردنەوەی بڕگەیەکی ماددەی یاسای بودجە دان و كونسوڵی فەرەنسا باسی لەهاتنی ژمارەیەک لە گەورە کۆمپانیاکانی وڵاتەكەی كردووە بۆ هەرێمی كوردستان بەتایبەتی کۆمپانیاکانی نەوت. کونسوڵی ئەو وڵاتە وتوشیەتی "هیوادارم هەماهەنگی و هاوکاری پێویستی ئەو كۆمپانیایانە بکرێت بۆ وەبەرهێنانی گەورە لە كوردستان".

لەبەرامبەردا وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری هەیەو بەشێکی زۆری کورتهێنانی بودجە چارەسەر دەکات.
 
2024-12-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.