ئەمڕۆ دارایی هەرێم لیستی مووچە رادەگەیەنێت
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە حکومەتی کاربەڕێکەر راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی راسپاردووە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 10 رابگەیەنێت و تا کۆتایی ساڵ دوو مووچە دابەشبکات.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی وت "بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاودەکرێتەوە".
ناوبراو ئاشکراشیکرد "پێش کۆتایی ئەم مانگەش مووچەی مانگی 11 خەرجدەکرێت، واتە لەم مانگەدا دوو مووچە بە فەرمانبەران دەدرێت".
بەوتەی ئەو سەرچاوە "تائێستا چارەنوسی مووچەی مانگی 12 دیار نییە و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە".
|