لەبەردەم دابەشکردنی مووچەی مانگەکان، مەرج دانرا
نها نیوز – هەواڵەکان
پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق رایگەیاند، تەنها مەرج بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەوتینە.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی "بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی تەنها مەرجی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوتینە و بڕی دیاریکراوی مووچەی ئەمساڵ لە بودجەدا تەرخانکراوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "لە هەوڵداین لە هەمواری یاسای بودجەدا ئەم کێشەیە چارەسەربکەین و تەنانەت ئەو دەستەواژەیە لەناو یاساکانی بودجەدا نەهێڵین.
|