ئابوری

سبەینێ پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان
سایلۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، جووتیاران ئاگادار دەکەنەوە، سبەی چوارشەمە 2024/11/27 دابەشکردنی چەکی جووتیاران لە زنجیرە دوو هەزار و 881 تاوەكوو سێ هەزار و 50 دەست پێدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو جووتیارانە لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.

سایلۆی روونیشیکردووەتەوە، سبەی سایلۆی قوشتەپە چەکی جووتیاران لە زنجیرە 936 تاوەکوو زنجیره هەزار و 10، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن.

هاوکات، هەر سبەی چوارشەممە، جووتیارانی شاری کۆیە چەکی پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن، كە لە زنجیرە 102 تاوەكوو زنجیرە 161 دەست پێدەكات، ئەوانەی گەنمەکانیان رادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە و لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن.

لەوبارەیەوە سایلۆی هەولێر جەخت دەکاتەوە، كە ئەو کەسەی چەکی بە ناوە، دەبێت خۆی ئامادە بێت، یاخود بریکارنامەی پەسەندکراوی هی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنرێت، لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە كاتژمێر نۆی بەیانی بۆ كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ چەك دابەش دەكرێت.
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.