ئابوری

سودانی بڕیاری کۆتایی لەسەر مووچەی سێ‌ مانگەکەی هەرێم دا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەركرد.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی کۆبووە و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کر..

لەوبارەیەوە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە "لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بۆ هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار وەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت".

هەر لە بڕیارەكەدا ئەوەش هاتووە "بەغدا بۆ هەر مانگێك بڕی 750 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت. لەبەرامبەریشدا هەرێم بۆ مووچەی هەر مانگێك نزیكە 230 ملیار دینار كورتهێنانی دەبێت و دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕی بكاتەوە".
 
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.