ئابوری

سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێم بۆ نها: پاشەکەوتکردنی مووچەی مانگی 10 و 11 دوورە لەراستییەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

لەبارەی دەنگۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بە گەنجینەکانی وتووە؛ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 پاشەکەوت دەکرێت، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو وەزارەتە بە نها نیوزی راگەیاند، کە پاشەکەوتکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 دوورە لە راستییەوە.

سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ نها نیوز دواو، لەبارەی پاشەکەوتکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت "نەخێر شتی وا نییە، هەموو مووچەکان دەدرێت وەکو خۆی، 10 دەدرێت پاشان 11 و دواتر 12".

ناوبراو جەختیشیکردەوە "نەخێر هیچ مووچەیەکی کۆتایی نافەوتێت و هەموو لیستەکان ئامادەن لەگەڵ خشتەکانیش، ئەو بڕە پارەی لەبەغداوە دێت هەرێم تەواوکاریەکەی تەواوی دەکات".

سەرچاوەکە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرد و، وتی"وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی ناردنی ئەو بڕە پارە دەکات کەلە بەغداوە دێت پاشان لیستی مووچەکە رادەگەیەنین و راستەوخۆ دەستبە رێکارەکانی دابەشکردن دەکەین، ئەگەر هەیە ئەم هەفتە یاخود هەفتەی داهاتوو پارەکە لەبەغداوە بێت".

لەبارەی کورتهنان لە بەشە بودجە و فەوتانی مووچەی سێ مانگەکە، سەرچاوەکەی دارایی هەرێم ئاشکرایکرد "نەخێر نافەوتێت، بەگوێرەی گواستنەوەی پارەکە لەیاسای بودجەی عێراقی هەیە، پێی دەڵێن راگواستنی پارەکان واتە گواستنەوەی نێوان بودجە، ئەم گواستنەوەیە دەسەڵاتی وەزیری دارایی عێراقە واتە دەتوانێت بڕگەکان بۆ بڕگەکانی دیکە بگوازێتەوە، واتە لە بودجەی "اثتسماری" بۆ بودجەی ئاسایی وەرزی یەک و وەرزی بەشی مووچە".

زیاتری ئاشکراکرد "چۆن لە عێراقدا بابەتی مووچە "مونەقەح" هەیە، لای ئێمەش بەهەمان شێوە "مونەقەح"ە هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت فەرمانبەران".
 
2024-11-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.