دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 760 ملیار دینار دا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەغدا رەزامەندی دا لە خەرجکردنی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیا کوردییەکانی راگەیاند "وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دا 760 ملیار دینار خەرجبکات بۆ مووچەی مانگی 10ی هەرێم.
سەرچاوەکە وتیشی "وەزارەتی دارایی عێراق داوای رادەستکردنی بەشێکی داهاتی ناوخۆ لە حکومەتی کاربەڕێکەر دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 11ی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
|