مووچەی مانگی 12 فاتیحەی لەسەر خوێندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی فەوتانی مووچەی مانگی 12 مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "بۆ مووچه‌ی مانگی 12 فاتیحه بخوێنن".
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له لەپێگەی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی "سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مانگی 12 و ناردنی له مانگی 12دا، جگه له خوێندنی (فاتیحا) ئومێدێكی ترم نیه بیده‌م به مووچه خۆران".
ناوبراو نوسیویشیەتی "بێگومان پشكی گه‌وره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ش به‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌وێت كه نه‌یتوانیوه روون و راشكاوبێت له‌گه‌ڵ به‌غدا".
به‌وتەی غەریب ئەحمەد "له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم واجبه هه‌رچی له‌توانایدا هه‌یه‌و ماوه بیخاته‌گه‌ڕ تا ئه‌م لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌ی به‌غدا و هه‌رێم كۆتایی پێبهێنرێ و چیتر مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌حروم نه‌كرێن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، نزیکەی دوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 10ـیان وەرنەگرتووە و دیار نییە مانگەکانی دیکە چیان لێدێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ساڵی پاریش حكومه‌تی کاربەڕێکەر مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌شنه‌كرد.
|