وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت "لەم هەفتەیەدا پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی یەکەم ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".
دارا سێكانیانی لە راگەیەندراوێکدا ئەوە ئاشکرا دەکات "لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانمان تاوتوێکردووە کە دڵنیایداوە مووچەی فەرمانبەران هیچ كێشەیەكی نییە و بەزوترین کات ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".
دەشڵێت: "چاوەڕوان دەكرێت دوای پشووەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم بکات".
|