ئایا ناردنی مووچە رادەگیرێت؟
نها نیوز – هەواڵەکان
جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەواڵی راگرتن و نەناردنی مووچە دوورە لە راستییەوە و بڕیاری دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە هەیە.
جەمال کۆچەر لە لێدوانێکدا باسی لەوە کرد، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق دابەش بكرێت و هەر ئەو بڕیارەش جێبەجێ دەکرێت.
دەشڵێت "کێشەکە ناردنی بایۆمەتریی فەرمانبەران و رێکخستنی لیستی مووچەیە، هەرکات ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت، ناردنی مووچە دواناکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت".
|