تەیف سامی بەربەستێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10 دروستدەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
بەهۆی ئەوەی تەیف سامی گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، بەمەش خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دوادەکەوێت.
سەرەڕای ئەوەی نزیكەی سێ هەفتەیە، لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە، بەپێی زانیارییەكان، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، گەشتی دەرەوەى وڵاتى كردووە و تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ناگەڕێتەوە، هەربۆیە خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم، دوادەكەوێت بۆ دوای بەڕێوەچونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان".
هەر بەپێی زانیارییەكان، لەناوەڕاستی مانگی کانونى یەکەم ژمێرەى كۆتایی بودجە دادەخرێت تا ناوەڕاستی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو، هەربۆیە ناردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم كێشەی بۆ دروست دەبێت.
سەبارەت بە کێشەیەکی دیکە لە ناردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم، زانیارییەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە "پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق تەواو بووە كە 11 ترلیۆن و نیو بووە، بۆیە بۆ مووچەى ئەو دوو مانگە، پێویستى بە گواستنەوەی پارەیە لە بودجەى وەبەرهێنانەوە بۆ بودجەى بەکاربردن و ئەوەش پێویستی بە رەزامەندیی حكومەت و ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەیە".
|