نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وردبینی لیستی مووچه لە نێوان وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كێشه‌ی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دروستكردووە و به‌هۆی ئه‌و كێشهیهوە، نه‌توانراوه مووچه‌ی مانگی 10 بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
سەرچاوەکە كه نه‌یویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، به وێبسایتی فەرمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی وتووە "ئه‌و لیسته‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ مووچه‌ی مانگی 10 ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كراوه، له‌لایه‌ن ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق و چاودێری دارایی عێراقه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و به‌هۆی هه‌بوونی كێشه تێیدا، گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم".
دەشڵێت "له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا دووباره وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستێكی نوێی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ناردووەتەوە و له‌ئێستاشدا چاودێری دارایی عیراق وردبینی بۆ ئه‌و لیسته نوێیه ده‌كات".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئەو سەرچاوەیە، ئه‌گه‌ر لیسته نوێیه‌كه‌ی مووچه كێشه‌ی تری نه‌بێت، دوای وردبینی وه‌زاره‌ت و چاودێری دارایی عێراق، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه مووچه‌ی مانگی 10ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند "هه‌موو مانگێك ئه‌و كێشانه له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی هه‌رێمی و عێراق دووباره ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم، بۆیه ده‌بێت دارایی هه‌رێم ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه هه‌موو مانگێك دووباره ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "به‌هۆی بوونی كێشه له‌لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا تاوه‌كو ئێستا له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه وردبینی له‌لیسته‌كه‌دا كۆتایی نه‌هاتووه‌و تا وردبینیش ته‌واو نه‌بێت، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نانێردرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هەر ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەغدا لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـوە بە ئاشکرا بە هەرێمی راگەیاندووە کە بڕی پشکی مووچەی هەرێم لە بودجەی 2024ـدا کۆتایی هاتووە، بەمپێیەش، مەترسیی فەوتانی مووچەی ئەو دوو مانگەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە.