ئابوری

سەرچاوەیەک لە بەغداوە: مەترسیی فەوتانی دوو مووچەی ئەمساڵ هەیە

نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق مەترسییەک لەسەر مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت "مەترسی لەسەر فەوتانی مووچەی ئەو دوو مانگە هەیە".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، بەرپرسانی وەزارەتەکە بە هەرێمیان راگەیاندووە "لەو پشکەی لە بودجەی عێراق دانراوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی 2024، تەنها 700 ملیار دیناری ماوە، لە کاتێکدا مووچەی تێکڕای مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگێکدا 950 ملیار دینارە".

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە بێت، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم تەنها بۆ مانگی 10، بڕی 250 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات، وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـوە بە ئاشکرا بە هەرێمی راگەیاندووە کە بڕی پشکی مووچەی هەرێم لە بودجەی 2024ـدا کۆتایی هاتووە، بەمپێیەش، مەترسیی فەوتانی مووچەی ئەو دوو مانگەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردووش، مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەو ساڵەیان پێنەدرا و تائێستاش، هیچ گرەنتییەک نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو سێ مانگە.
 
2024-11-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.