لەبەغداوە هەواڵی گرنگ لەبارەی بودجەوە گەیشت
نها نیوز - هەواڵەکان
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە عێراق تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق وتی" ئاماژەکان ئەرێنین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت".
نەنی ئاشکراشیکرد "ئەگەر نەوت هەناردە بکرێتەوە حکومەتی عێراق تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا "بە هەموارکردنەوەی ماددەی 12 یەکێک لە قومبەلەکانی یاسای بودجە پووچەڵ دەبێتەوە".
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق وتیشی "ئەم ماددەیە نەوتی هەرێمی کوردستانی قوفڵ کردبوو لەبەر ئەوەی هەتاوەکو ئەم ماددەیە هەموار نەکرێتەوە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە ناکرێت".
|