ئابوری

لەبەغداوە کێشە بۆ مووچەکانی 11 و 12 دروست دەبێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کێشەی نوێ بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دروست بووە، چونکە لە بودجە تەخسیساتی مووچە تەواو بووە. لەبەر ئەوەی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مانگەکانی رابردوو خەرجکراوە.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت "هەرێمی کوردستان دەبێت هەموو مانگێک لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرێت، پێیوایە حکومەتی عێراق بەردەوام بەدوای بیانووی نوێدا دەگەڕێت و هەر جارە و شەڕێک بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشیت".

لەبارەی دروستبوونی گرفت بۆ مانگەکانی 11 و 12، نەبی ئاشکراشی دەکات "بۆ مووچەى مانگەکانى 11 و 12 گرفتى نوێ هاتووەتەپێش، بەغدا دەڵێت؛ لە بودجە تەخسیساتی مووچە تەواو بووە. واتە ئەو پارەیەی لە بودجەی ساڵی 2024ی عێراق بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مانگەکانی رابردوو خەرجکراوە و ئێستا کوردستان پارەی بۆ مووچە نەماوە، ئەمە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو دوو مووچەیە نزیکەی دوو تریلۆن دیناری پێویستە".
 
2024-11-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.