تەوەری کۆبوونەوەکەی وەفدەکەی هەرێم لەگەڵ بەغدا ئاشکرا دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی وتەی رێباز حەملان یاریدەدەری مەسرور بارزانی، وەفدەکەی هەرێم بۆ پرسی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە بەغدان.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاشکرای دەکات "لە ئێستادا دوو وفدی هەرێم لە بەغدان یەکەمیان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە و لەبارەی سەرژمێری عێراق و وردەکاریی ئەو پرسە کۆدەبنەوە".
راشیگەیاند "وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدان و لیستی مووچەی مانگی 10 یان لەگەڵ خۆیان بردووە، ئەو تێبینیانەی لە لیستی مووچەی مانگەکانی دیکەدا هەبوون کەمێکیان ماون و زۆرینەی چارەسەرکراون، بەپێی لیستەکە پێویستمان بە 996 ملیار دینارە بۆ مووچەی مانگی 10".
پەیوەست بە تەوەرەکەی دیکەوە، یاریدەدەری مەسرور بارزانی ئەوەشی خستە روو "یەکێکی دیکە لەو پرسانەی وەفدی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکەن پرسی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە کە ماوەی چەند ساڵێکە راگیراوە، مەبەستمانە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عێراقی لێبکرێت".
|