ئابوری

گەورەترین ئاستەنگ بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دروستبوو

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ی هه‌رێم كۆتایی هاتووه‌.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وتووە "له‌ ئێستادا بودجه‌ی ته‌رخانكراوی مووچه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ كۆتایی هاتووه‌ كه‌ زیاتر بوو له‌ ٩ تریلیۆن دینار و پێویسته‌ عێراق و هه‌رێم رێگه‌ چاره‌یه‌كی دیكه‌ بۆ مووچه‌ بدۆزنه‌وه‌".

جەمال کۆچەر هەر لەزاری ئەو سه‌رچاوه‌وە ئەوەش ئاشکرا دەکات "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كۆتایی هاتووه‌ و پێویسته‌ ئێستا عێراق ئه‌گه‌ر بڕیاربێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شبكات ئه‌وا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بێته‌ خه‌ت و واژۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ بكات بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.