لە بەغداوە دڵنیایی درا بە سلێمانی لەبارەی تەوتینی مووچەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی كە بەتەوتینكردنیان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی ناوەند مووچەیان پێدەدرێت. هەروەها داواش لەدەسەڵاتدارانی هەولێر و دهۆك دەكات داتا بایۆمەترییەكان بەڕاست و دروستی رەوانەی بەغدا بكەن.
موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی مەسرا لەبارەی تەوتین و كردنەوەی بانكەكانی رەشید و رافیدەین زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بەدڵنیاییەوە بەتەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق".
کازمی دەشڵێت "داوا لە دەسەڵاتدارانی هەولێر و دهۆك دەكەین، كە بەمتمانە و شەفافیەت ناو و ژمارە و داتا بایۆمەترییەكان ئامادە بكەن، بۆ ئەوەی متمانە لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەبێت".
|