دارایی هەرێم: سبەینێ شاندەکەیان لیستی مووچەی مانگی 10 لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ بەغدا
نها نیوز – هەواڵەکان
شاندێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 10ش لەگەڵ خۆی دەبات.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە "سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتەکەمان بۆ چارەسەری کێشەکانی لیستی مووچە سەردانی بەغدا دەکات". راشێگەیاندووە "شاندەکەی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 10ش لەگەڵ خۆیان دەبەن".
لایخۆشیەوە ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق دەڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ لیستی مووچە کردووە، دوای هەڵبژاردن لیستەکە بۆ حکومەتی فیدراڵی دەنێردرێ و مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەوە دەرچووە کە بکرێتەوە موزایەدەی سیاسی".
دلێمی ئاماژە بەوەش دەکات "ئێستا ئامانجیان هاوتاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ عێراق".
|