ئابوری

یەکێتی بۆ تەوتین لەگەڵ بانکەکانی رەشید و رافیدەین کۆدەبێتەوە


نها نیوز - هەواڵەکان
بە وتەی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، سبەی دووشەممە فراکسێونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ بانکەکانى رەشید، رافیدەین و وەزارەتى دارایى کۆدەبێتەوە. دەشڵێت "لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کردنەوەى لقى بانکەکان و تەوتینى مووچەخۆران گفتوگۆ دەکرێت".

کاروان یاروەیس، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، وەک فراکسیۆنى یەکێتى گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتى دارایى عێراق، بانکەکانی رەشید و رافیدەین دەکەن و بەمزووانە لقى بانکەکانیان لە سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین بکەنەوە بۆ ئەوەى تەوینى مووچەخۆران بکرێت.

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، سەرجەم بانکە حکومییەکانى عێراق مافى ئەوەیان هەیە، لقى بانکى لە سەرجەم پارێزگا و ناوچەکان بکەنەوە بۆ مامەڵە داراییەکان.

کاروان یاروەیس دەشڵێت "تەوتین لەرێگەى بەغداوە دەکرێت، قۆناغى یەکەم کردنەوەى لقى بانکە حکومییەکانە، دواتر تەوتینکردنى مووچەخۆران".

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکرد، لقى بانکى بازرگانى عێراق "تى بى ئاى" لە سلێمانى هەیە و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەن لە پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەرینیش بکرێتەوە.
2024-10-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.