ئابوری

هەفتەی داهاتوو لقی بانکی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی دەکرێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لقی بانکی رەشید و رافیدەینی عێراقی لە پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە و راستەوخۆ لقی ئەو دوو بانکە دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشن.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات، شوێنی هەردوو بانکەکە دیاریکراوە لە شاری سلێمانی و دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری.

بە وتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا لقی بانکی بازرگانی عێراقی لە هەڵەبجە و ناوچەکانی گەرمیان و راپەڕین دەکرێتەوە، بەم پێیەش، ئەو فەرمانبەرانی کە تەوتینیان کردووە، راستەوخۆ دەتوانن لە لقی ئەو بانکانەوە مووچەکانیان وەربگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەژماری من-ی رەتکردووەتەوە و سەرجەم ئۆفیسەکانیشی لە سلێمانی داخراون.
2024-10-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.