لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ەوە زانیاری نەبیستراو ئاشکرا دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی لیستی مووچە تائێستا رەوانەی بەغدا نەکراوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دوادەکەوێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی "شفق نیوز"ی وت "تائێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 10ـی رەوانە نەکردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا رەوانەی بکات".
بەگوێرەی سەرچاوەکە بێت، هەرکاتێک لیستەکە رەوانەی بەغدا کرا لای ئەوانیشەوە وردبینیکردنەوەی چەند رۆژێکی دیکەی دەوێت، سەرچاوەکە وتیشی "لەبەر ئەوەیە دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت و پێشبینیدەکرێت بکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو".
|