لقی بانكى ره‌شید و رافیده‌ین له هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی وتەی غەریب ئەحمەد په‌رله‌مانتاری کورد لە عێراق، هه‌ردوو لقى بانكى ره‌شید و رافیده‌ین له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێنه‌وه.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیاکانی وت "له‌م هه‌فته‌یه‌دا كارى جدى و ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دوو بانكه فیدراڵییه‌كه له هه‌رێمى كوردستان لقیان بكه‌نه‌وه".
غەریب ئاشکراشیکرد "كارى خێرا و پێویست ده‌كه‌ین بۆ جوڵەكردنی رێكارەكانی هاتنی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین بۆ هەولێر و سلێمانی".
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لە بەغدا ئاماژە بەوەش دەکات "به‌كردنه‌وه‌ى لقى ئه‌و دوو بانكه له هه‌رێم، هه‌مان خزمه‌تگوزارى و ئیمتیازاتى فه‌رمانبه‌رانى عێراق، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.
|