ئابوری

بافڵ تاڵەبانی ئۆفیسەكانی "هەژماری من"ی لە سلێمانی داخست

نها نیوز – هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە بڕیارێکیدا ئۆفیسەكانی پرۆژەی "هەژماری من"ی لە شاری سلێمانی داخست.

بەپێی بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئۆفیسی سەرەكی "هەژماری من" و دوو ئۆفیسی دیكەی ئەو پرۆژەیە لە بانكی تانجەڕۆ و بانكی تووی مەلیك لە سلێمانی داخران.

بەپێی زانیارییەكان، پۆلیسەكانی بەردەم ئەو ئۆفیسانەی كە تیمەكانی "هەژماری من" تیایدا دەوام دەكەن، رێگەیان پی نەدراوە ئەندامانی ئەو ئۆفیسە بچنە دەوامی ئاسایی خۆیان بۆ راییكردنی كارەكانیانیان.
 
2024-10-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.