وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا
نها نیوز ـ هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى حکومەتى کاربەڕێکەر رایدەگەیەنێت، لەئامادەکارییەکانى لیستى مووچەى مانگى 10 بەردەوامن و لەچەند رۆژى داهاتوودا رەوانەى بەغداى دەکەن.
بەگوێرەی وتەی سهرچاوهیهكى تایبهت له وهزارهتى دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری ههرێمی کوردستان، لەدوو مانگى داهاتوودا و تاوەکو کۆتایى ئەمساڵ، سەرجەم گرفتەکانى تایبەت بەلیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم تەواو دەکرێت.
سەرچاوەکە دەشڵێت "خەرجى مووچەى مانگى 10ى مووچەخۆرانى هەرێم، نزیکەى 998 ملیار دیناره".
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لیستى مووچەى تشرینى یەکەمى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان تائێستا لەقۆناغى ئامادەکردندایە بۆ ناردنى بۆ وەزارەتى دارایی فیدراڵو تێبینییەکانى بەغدا لەبەرچاو دەگیرێن، تائێستا لیستى مووچە نەنێردراوە، بەڵام لەقۆناغى ئامادەکردنیدایە و دواکەوتنهكهشى بۆ جێبەجێکردنی ئەو تێبینییانە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتى دارایی فیدراڵ هەیبووە.
لەبارەی وادەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 10ەوە سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد "بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا بکرێت، ئەگەر لیستەکە کێشەی تێدا نەبوو لەکۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10ی هەرێم رەوانە دەکرێت".
|