ئابوری

تەیف سامی بڕیاری خەرجکردنی پارەیدا

نها نیوز – هەواڵەکان

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیار لە خەرجكردنی دەرماڵەی مەترسی پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی یاسایی دەدات.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی لەسەرە، گشتاندنێكی سەبارەت بە خەرجكردن و هەژماركردنی دەرماڵەی مەترسی پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی یاسایی دەركردووە و تیایدا هاتووە، خەرجكردنەكە بە پشتبەستنە بە ماددەی 13 لە یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008ی هەمواركراو.

لە گشتاندنەكەدا تەیف سامی شێوازی خەرجکردنەکەی خستووەتە روو و رایگەیاندووە، کە دەرماڵەی مەترسی پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی یاسایی بەڕێژەی 20 بۆ 30%ی مووچەی بنەڕەتی هەژمار دەكرێت بەو مەرجەی فەرمانبەری یاسایی بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەبێت لە یاسا و هەستێت بە ئەنجامدانی كاروباری یاسایی لە فەرمانگەی یاسایی یان بەشی یاسا یان ئەگەر بەشەكە یاسا نەبوو دەبێت كاری یاسایی بكات بەپێی سروشتی كاری فەرمانگەكە.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، ئەگەر فەرمانبەرێكی یاسایی لەسەر بڕوانامەی یاسا دامەزرابوو، هەروەها كارەكەی یاسایی بووو، بەڵام كاروباری كارگێڕی ئەنجام دەدا ئەوا بەپێی گشتاندنی پێشووی ساڵی 2018 دەرماڵەی بۆ دەبەسترێت، واتە 20%ی مووچەی بنەڕەتی.

لە گشتاندنەكەدا جەختیشكراوەتەوە، ئەگەر فەرمانبەرێك لەكاتی "وەزیفەدا" بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەستهێنا لە یاسادا، ئەوا بۆ پێدانی دەرماڵەكە دەبێت ناونیشانە وەزیفییەكەی بگۆڕێت بۆ یاسایی بەپێی پلەبەندی ناونیشانی یاسایی و هەروەها كاری یاسایی ئەنجام بدات.
 
2024-10-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.