ئەم توێژە نۆ مووچە وەردەگرن
نها نیوز - هەواڵەکان
وەکو هاوکاری دارایی، نزیکەی سێ هەزار قوتابی کەمئەندام نۆ مووچە وەردەگرن.
د. شێرزاد حەمید، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک، بە میدیاکانی وت "لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار قوتابی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ماوەی نۆ مانگ، وەک تێست مووچە وەردەگرن و هەزار و 700 قوتابییش لە پارێزگای دهۆکن".
وتیشی "هاوکارییەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی رێکخراوی یونسسێف دابینکراوە".
سەبارەت بە بڕی پارەکە، د. شێرزاد ئاشکراشی دەکات "مووچەی مانگانەی ئەو قوتابیانە 30 هەزار دینارە و مووچەی سێ مانگیان بە جارێک وەردەگرن".
ناوبراو رونیشیکردەوە "ئەو هاوکارییە تەنیا بۆ ئەو قوتابیانەیە کە ناویان تومارکردووە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کومەڵایەتی لە پارێزگای دهۆک.
|