نەوت بەسەر هاوڵاتییانی دەربەندیخاندا دابەشدەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، سبەی پێنجشەممە، نەوت بەسەر هاوڵاتییانی ئەو قەزایەدا دابەش دەکرێت.
قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئاگاداری هاوڵاتییان دەکهینهوه، سبەینێ پێنجشەممە، 24ی 10 نەوت بەسەر گشت هاوڵاتییانی دەربەندیخاندا دابەشدەکرێت".
دەشڵێت "تەنکەرەکان لەلایەن لیژنەکانی سووتەمەنی دابەش دەکرێن بەسەر گەڕەکەکاندا و هاوڵاتییان ئازادن لەهەر تەنکەرێک نەوت وەربگرن بەپێی نزیکی ماڵەکانیان لە شوێنی دابەشکردنەوە".
قائیمقامیەتی دەربەندیخان باس لەوەش دەکات "تەنکەر بۆ هەر یەک لە ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەکی سیروان و گوندی بانی خێلان دەنێردرێت و لە ناوچەکانی خۆیان دەتوانن نەوت وەربگرن".
|