تائێستا لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغدا نەنێردراوە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرەڕاى ئەوەى بڕیاربوو حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم پێش 20ـى هەموو مانگێک لیستى مووچە رەوانەى بەغدا بکات، بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تائێستا حکومەت ئامادەکارییەکانى ناردنى لیستى مووچەى مانگى 10 تەواونەکراوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان بە میدیای یەکێتی وت "لە ئامادەکارییەکانى لیستى مووچەى مانگى 10 بەردەوامین و چەند وردەکارییەکى کەمى ماوە و پاش تەواوبوونیشى، لەم چەند رۆژەى داهاتوودا رەوانەى بەغداى دەکەین".
ئاماژەى بەوەشکرد "خەرجیى مووچەى مانگى 10ـى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان نزیکەى 998 ملیۆن دینار دەبێت".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایى "لە دوومانگى داهاتوودا و تاوەکو کۆتایى ئەمساڵ، سەرجەم گرفتەکانى تایبەت بە لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان تەواو دەکرێت".
|