ئابوری

بڕیارى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى سەربازى راگیرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆى ئەو جیاوازییەى لە یاساى خانەنشینى سەربازیی لە هەرێمى کوردستان و عێراق هەیە، بڕیاردراوە بە راگرتنى بڕیارى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى سەربازیی لە هەرێمى کوردستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای گۆڕان دەڵێت "بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و لەسەر پێشنیازى وەزارەتى پێشمەرگە، بڕیارى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى سەربازى لە هەرێمى کوردستان راگیراوە".
 
سەرچاوەکەی هێما بۆ ئەوەش دەکات "جێبەجێکردنى ئەم بڕیارە زیان لە هەزاران خانەنیشنى سەربازى دەدات بەجۆرێک بەشێکى زۆریان مووچەکانیان 50% کەم دەکات ئەگەر بێتو بەهەمان یاساى خانەنشینى سەربازى عێراق هاوتا بکرێت، بۆیە ئێستا سەرقاڵى ئامادەکردنى خشتەیەکن کە بەجۆرێک بێت خانەنشینان تێیدا زەرەرمەند نەبن".
 
هەر بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکە، لیستى مووچەى خانەنشینانى سەربازى لە هەرێمى کوردستان لیستێکى پاک نییە و کۆمەڵە کەسانێکى ناشایستەیان تێدایە و بەشێوەى نایاسایی تۆمار کراون.
 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.