ئابوری

عێراق ساڵى نوێ گەورەترین پرس جێبەجێ دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان 

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە پێش سەرساڵ خشتەی بودجە بگاتە پەرلەمان و لەسەرەتای ساڵی نوێشەوە پەسەندی بکات.
 
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەوبارەی پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ دەڵێت "بڕیارە خشتەی بودجەی ساڵی 2025 لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا بگاتە پەرلەمان و بڕیاری لەسەر بدرێت".
 
لای خۆشیەوە مستەفا گەرعاوی، ئەندامى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات "دەبێت پێش کۆتایی ئەم ساڵ خشتەکانی بودجە بگەنە پەرلەمان بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەسەند بکرێت و بکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
 
گەرعاوی باس لەوەش دەکات "تائێستا وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە داهاتی نانەوتی بودجە دابین بکات کە بڕیاربوو 27 ترلیۆن دینار بێت، بەڵام تائێستا هەشت ترلیۆن لەو بڕە بەردەست بووە.

ئەو ئەندامی لیژنەیە وتیشی "وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ئەو رێژەیە بەرزبکاتەوە و لە مانگی داهاتووە سێ تریلۆن دینار داهاتی نانەوتی هەبێت".
 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.