ئابوری

لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغدا دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

یاریدەدەری مەسرور بارزانی رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادەکراوە و تەنیا ناردنی ماوە بۆ بەغدا.  

رێباز حەملان، یاریدەدەرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاشکرای دەکات "دانوستاندنەکان زۆر باش بووە لەگەڵ بەغدا و تاکۆتایى ئەمساڵ کێشەى بایۆمەترى و ناوى دووبارە چارەسەر دەکرێت.

رێباز حەملان وتیشی "ئامادەکرای کراوە بۆ رەوانەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغدا".

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنج شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2024 وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی 9ی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت لەماوەی هەفتەیەکدا مووچەی مانگی ئەیلول دابەشبکرێت.
2024-10-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.